fbpx
Shadow Shadow

مایک پێنس: ئەمریکا و تورکیا لەسەر راگرتنى شەڕ لە سوریا رێککەوتن

20:39 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن لەسەر راگرتنى شەڕ لە سوریا”.

.

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون بۆ ماوەی 120 کاتژمێر واتە پێنج ڕۆژ شەڕ لە سوریا ڕابگیرێت و تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی دەوەستێنێت.

.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا پێویستە یەپەگە سەرجەم هێزەکانی لە سنوری نێوان سوریا و تورکیا بۆ نزیکەی 20 میل بکشێنێتەوە.

.

مایک پێنس ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ماوەی ئەو ئاگربەستەدا ئەمریکا هیچ سزایەکی نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت و ئەگەریش پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە، ئەوا سزاکانی پێشووش لەسەریان هەڵدەگرن.

.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، بڕوایان وایە پێویستە لە دوای ئەو پێنج ڕۆژە ئاگربەستی یەکجارەکی ڕابگەیەنن و بە گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەن و لەگەڵ یەپەگەش کاردەکەن بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام.

.

بە وتەی مایک پێنس، یەپەگەش ڕازی بووە بە ڕێککەوتنەکە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام و کشانەوەیان لەو ناوچە سنورییانە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل