fbpx
Shadow Shadow

پۆمپیۆ لەبارەی ئەو نامەیەوە دەدوێت

مایک پۆمپیۆ پێش دوو ساڵ لە نامەیەکدا هەڕەشەی کوشتنی بۆ قاسم سولەیمانی ناردبوو

19:11 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – هۆرڤان رەفعەت

،

میدیاکانی ئەمریکا نامەیەکی مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان بڵاوکردەوە، ک تێیدا دەردەکەوێت، پێش دوو ساڵ، قاسم سولەیمانی هەڕەشەی کوشتنی لەلایەن پۆمپیۆوە بۆ چوبوو، کە بە وتەی پۆمپیۆ سولەیمانی نامەکەی پشتگوێ خستبوو.

،

ئەمرۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند.

،

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە مانگی کانونی یەکەمی 2017دا، مایک پۆمپیۆ وەزیری ئێستای دەرەوەی ئەمریکا کە ئەوکات بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بووە نامەیەکی تایبەتی بۆ قاسم سولەیمانی ناردوە”.

،

ئێکسپرێس ئاماژەی بەبەوەشکردووە، نامەکەی مایک پۆمپیۆ هۆشداری توندی تێدابووە بۆ سولەیمانی و پێی وتووە: “لە بەرژەوەندی خۆتدا دەبێت و باشترە بۆت کە لە کەسایەتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دوربکەویتەوە و بە پێچەوانەوە ئەمریکا بەرپرسیاریەتی هەر هێرشێک بۆسەر دامەزراوە و بەرژەوەندییەکانی لە عێراقدا دەخاتە ئەستۆی ئێران و هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و خودی خۆشت هەڕەشە دەکەوێتە سەر بە زیندوو مانەوەتان”.

،

لەبارەی نامەیەکەوە، پۆمپیۆ لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەکەی وتووە: “لەو کاتەدا کە نامەکەم نارد، سور بووم لەسەر ئەوەی نامەکە بگاتە دەستی سولەیمانی ، چونکە ئەو بەرپرسی زۆرینەی خراپەکارییەکانی ئێرانە لە عێراق و ناوچەکە و زۆر ڕاشکاوبوم لەگەڵیدا کە کاردانەوەمان دەبێت، بەڵام قاسم سولەیمانی هەر ڕەتیشی کردبووەوە نامەکە بخوێنێتەوە”.

،

پشتگوێخستنی نامەکەی پۆمپیۆش دوای دوو ساڵ، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لێکەوتەوە، بەجۆرێک تەنها دوای سێ ڕۆژ لە  زیانگەیاندنی میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمریکا هێرشی ڕاستەوخۆی کردە سەر قاسم سولەیمانی کە جگە لەوەی فەرماندەی فەیلەقی قودس بوو، سەرپەرشتی سەرجەم گروپ و هێزە میلیشیا شیعەکانی لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان دەکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل