fbpx
Shadow Shadow

مایک پۆمپیۆ: لەگەڵ بەرهەم ساڵح باسمان لە ڕۆڵی “هەمیشەیی” هێزەکانى هاوپەیمانان کرد

22:29 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکۆماری عێراق ئاشکراکرد و دەڵێت، “باسمان لە ڕۆڵی گرنگ و هەمیشەیی هێزەکانى هاوپەیمانان کرد.”

.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکیدا دەڵێت، “دیسان ئەمڕۆ سەرۆکۆماری عێراق و من پێکەوە قسەمان کرد لەبارەى ڕۆڵی گرنگ و هەمیشەیی هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعشدا”.

.

دەشڵێت، “هەڵوێستمان لەبارەى کەمکردنەوەى گرژییەکان وەک خۆیەتی”.

پێشتر وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرجەم سەرکردە عێراقییەکان لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا پشتگیری مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا دەکەن لە عێراق بەڵام بە ئاشکرا و لە میدیاکانەوە داوای دەرکردنی دەکەن.

.

ڕۆژی 14ی کانونی دووەمی 2020، مایک پۆمپیۆ لە وتارێکیدا لە زانکۆی ستاتفۆرد وتی، “ئەوەى لە گفتوگۆکانم لەگەڵ نزیکەى 50 بەرپرسی عێراق گوێم لێ بووە ئەوەیە سەرجەمیان دژن لەگەڵ ئەوەى بە ئاشکرا دەیڵێن.”

.

وتیشی، “بە ئاشکرا ئەوە ناڵێن، بەڵام لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا پێشوازی لە بوونی هێزی ئەمریکا دەکەن.”

.

لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمریکییەوە لە فرۆکەخانەى بەغدا، لەئێستادا سەرجەم هێزە شیعییەکان داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان دەکەن و پەرلەمانی عێراقیش بەبێ بەشداری کورد و سونە، حکومەتی عێراقی پابەندکرد بە جێبەجێکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل