fbpx
Shadow Shadow

مایک پۆمپیۆ عێراق لە هێرشەکەى سەر سعودیە “بێ بەرى دەکات”

14:51 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى عێراقى بێ بەریکردووە لەو هێرشانەى کرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.

.

لە سەروبەندی هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلولی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد.

.

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیران، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی دیدارە چاوەڕوانکراوەکانى بەرپرسانى عێراق و ئەمریکا کراوە، لەگەڵ هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیکردووەتەوە ئەو زانیاریانەى لەلایانە هاوتایە لەگەڵ بەیاننامەکەى بەغدا لەبارەى بەکارنەهێنانى خاکەکەى لەو هێرشەدا کە کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.

.

لاى خۆیەوە، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، پارێزگارى لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و دوردەکەونەوە لەهەر هەنگاوێک کە بارگرژیى دروستبکات و رێگە نادەن خاکى عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ بەکاربهێنرێت.

.

جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەى هەوڵدەدات رۆڵێکى ئیجابی بگێڕێت بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ململانێکان کە ناوچەکەى گرتووەتەوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل