fbpx
Shadow Shadow

 ماڵپەڕێکى عێراقى: ململانێى دەسەڵات و پارە لەنێوان مەسرور و نێچیرڤان بارزانی توندتر بوە

18:30 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕێکى عێراقى، ململانییەکانی نێوان دووباڵی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەوە هەڵکشان دەچێت، ئاشکراشى کردووە: “باڵی یەکەم مەسرور بارزانی کوڕه گەورەی بارزانی ڕابەرایەتی دەکات و باڵەکەى دیکەش نێچیرڤان بارزانی، زاوا و برازای مەسعود بارزانی ڕابەرایەتی دەکات”.

,

پێگەی عالەم ئەلجەدیدى عێراقى لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەى خستوەڕو: “یەکەم هەنگاوی مەسرور بارزانی پاش وەرگرتنی پۆستەکەی، بڕیاری گواستنەوەی هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە لە ‘کوردستان’ى سەر بە نێچیرڤان بارزانی بۆ بانکی ‘RT’ کە بانکێکی بازرگانییەى و بە نهێنى پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە هەیە”.

,

عالەم ئەلجەدید ئەوەشى ئاشکراکردووە: “بانکی بازرگانی هەرێم ‘RT’ یەکێکە لە بانکە ئەهلییەکان لە ساڵی 2001 دامەزراوە، مۆڵەتی کارکردنیشی لە ساڵی 2003 لە بانکی ناوەندی عێراق وەرگرتووە، لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کاردەکات، بەگوێرەى زانیارییەکانیشمان سەرمایەی بانکەکە لە سەرەتای ئەم ساڵەو زیادی کردووە و گەیشتوەتە 250 ملیار دینار، لەکاتێکدا لەساڵى ڕابردوو سەرمایەکەى 967 ملیۆن دینار بوە”.

,

پێگە عێراقییەکە ئەوەشى نوسیوە: “بوونی ئەو پارە زۆرە  لەئێستادا لەو بانکە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم دەچێتە ئەو بانکەوە، ئەمەش یەکێکە لەو ڕێکارانەی کە مەسرور پەیڕەوی دەکات بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی نێچیرڤانی کوڕە مامی”.

,

“ململانییەکانی مەسرور و نێچیرڤان تەنها لەم ئاستەدا ڕانەوەستاوە، بەڵکو کایەکانی دیکەی حکومەتیشى گرتووەتەوە، لە ئێستادا مەسرور بارزانی دەستیکردووە بە دەرکردن و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کەسە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستە سەربازییەکان، کارگێرییەکان و پۆستە هەستیارەکانی ناو حکومەت”، وەک عالەم ئەلجەدید ئاماژەى پێکردووە.

,

پێگە عێراقییەکە پێشبینى ئەوەشى کردووە: “لە داهاتوودا، ململانییەکانى نێوان مەسرور و نێچیرڤان زیاد بکات”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل