Shadow Shadow

ماڵپەرێکى تورکى: میلیشیاکانی تورکیا بازرگانی بە کوردەکانی سوریاوە دەکەن

23:15 شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی تورکی ئاشکرایکرد، میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا، لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئازار و ئەشکەنجەی خەڵک دەدەن و بازرگانی بەهاووڵاتیانی کوردەوە دەکەن.

.

ماڵپەڕی ئەحوال کە بە سێ زمان هەواڵەکانی لە بارەى تورکیا بڵاودەکاتەوە ڕایگەیاندووە، میلیشیاکانی تورکیا لە عەفرین و دەوروبەری پێشێلکاری گەورە دژ بە کوردەکان ئەنجام دەدەن کە لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی سوپای تورکیادایە.

.

ئاماژەی بەوەشداوە ئەو میلیشیایانە بە بەردەوامی خەڵکی دەڕفێنن و دەستگیریان دەکەن، لە بەرامبەریشدا داوای بڕێکی زۆر پارە لە کەسوکارەکانیان دەکەن، ئەوەش ژیانی هەزاران کەسی کردووە بەدۆزەخ لەناوچەکە.

.

ماڵپەڕە تورکییەکە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، ڕفاندن و گرتنی هاووڵاتیان لەبەرامبەر فیدیەی پارەدا، وەک بازرگانییەکی ئاشکرای لێهاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا لیوای سەمەرقەند کە گروپێکی میلیشیایی تورکییە، شەش کەسیان لە گوندی سنارەی سەر بە ناحیەی شێخ حەدید دەستگیر کردووە، بەبیانووی ئەوەی سیخوڕییان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە.

.

دەشڵێت، گرووپە چەکدارییەکە دووان لە دەستگیرکراوەکانیان ئازاد کردووە، پاش ئەوەی بڕە پارەیەکیان وەک فیدیە لێ وەرگیراوە، لەکاتێکدا ئەوانیتر هێشتا دەستبەسەرن و داوای بارمتەی پارە لە کەسوکارەکانیان دەکرێت لەبەرامبەر ئازادبوونیان.

.

هەروەها پۆلیسی ئازاد کە ناسراوە لە تورکیا، پێنج کوردیان لە ناحیەی شەران لە دەوروبەری عەفرین دەستگیرکردوە و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.

.

لەسەرەتای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە، گرووپە میلیشیاکانی سەر بەسوپا، دوو هەزار کەسیان لە دانیشتوانی شارەکە دەستگیر کردووە و تائێستاش 800 کەسیان ئازادکردووە، بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان باس لەوە دەکەن، دانپیانانی ڤیدیۆیی بە دەستگیرکراوان کراوە کە داوای دابینکردنی بڕە پارەیەکی زۆریان لە کەسوکارەکانیان کردووە لەبەرامبەر ئازادکردنیاندا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل