Shadow Shadow

ماڵپەرى فەرمى پارتى بۆ لاهور شێخ جەنگی: کەسێکمان نەدۆزییەوە وەڵامت بداتەوە

01:02 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەرى فەرمى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەڵامى لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى بەوەکردووە، دوو ڕۆژە دەیانەوێت کەسێک بدۆزنەوە وەڵامى بداتەوە بەڵام کەسیان دەستنەکەوتووە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى ماڵپەرى پارتى دیموکراتى کوردستاندا هاتووە: “دوای ئەو بێ ئەدەبی و ئاست نزمییەی لە ساڵیادی حزبەکەت لە کەرکووک نیشانت دا، ڕاستییەکەت دەوێ دوو ڕۆژە دەمانەوێ کەسێک بدۆزینەوە وەڵامی بێ ئەدەبی و زێدەڕۆییەکانت بداتەوە، بەڵام کەسمان نەدۆزییەوە وەک تۆ بێ تەربییەت و ئاست نزم و دەمشڕ بێت و وەڵامت بداتەوە”.

.

ماڵپەرەکەى پارتى دەشڵێت: “ئەمە خۆی لە خۆیدا جەوهەر و مەعدەن و تەربییەتت پێشان دەدا کە تا چ ڕادەیەک نزم و کۆڵەوارە و لەناو زەلکاوی بێ مستەواییدا نقووم بوویت”.

 

پێشتر، لاهور شێخ جه‌نگی له‌شاری‌ كه‌ركوكه‌وه‌ داوایکرد چیتر لەبارەی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەبێ بەڵگە تەخوین بە یەکێتی نەکەن، بەپێچەوانەوە هەرکەس وابکات “پێڵاوی لاستیکی منداڵێکی کەرکوکی دەخەمەوە دەمییەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل