fbpx
Shadow Shadow

پاریس هاوکاریی دارایی ڕۆژاڤا دەکات

ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژاڤا دووپاتدەکاتەوە

16:19 هه‌ینی 19 نیسان 2019
article image

 

 

ناس کورد-

.

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە شاندێکی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاڤا کرد و پشتیوانی پاریسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپاتکردەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی کۆماریی فەڕەنسا، ئەمڕۆ هەینی ئیمانیۆل ماکرۆن لە پێشوازیی شاندەکەی ڕۆژاڤا پشتیوانیی بەردەوامی کرداریی فەڕەنسای دووپاتکردوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش “کە تا ئێستاش هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکات.”

.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پاریس هاوکاریی دارایی پێشکەش دەکات “بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان و پاڵپشیکردنی سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتییە مەدەنییەکانی سوریا.”

.

لە ڕۆژی یەکی نیسانی ئەمساڵدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ئیف لۆ دریان ڕایگەیاند کە هاوکاریی داراییان بەبڕی ملیۆنێک یۆرۆ پێشکەش کردووە بەمەبەستی دابینکردنی هاوکاریی مرۆیی لە کامپەکانی باکوری سوریا، بەتایبەت کەمپی هۆل کە بە هەزاران لە خێزان و منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعشی تێدایە.

.

 هاوکات هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاڤا لەدوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماکرۆن جەختیکردوەتەوە لە پێویستیی پاڵپشتی دارایی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل