fbpx
Shadow Shadow

ترەمپ و ماکرۆن "ڕێککەوتن"

ماکرۆن داواى ڕاگرتنى بەپەلەى هێرشەکانى تورکیا دەکات

08:30 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئیمانوێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانیان بۆ تاوتوێکردنى هێرشەکەى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ماکرۆنیش داواى ڕاگرتنى بەپەلەى هێرشەکە دەکات.

.

سەرۆکایەتى کۆمارى فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، جەختیان کردووەتەوە لەسەر پێویستى ڕێگریکردن لە دەرکەوتنەوەى داعش لە ناوچەکە و پشتیوانیکردن لەو هێزانەى لەگەڵ هاوپەیمانان جەنگاون دژى داعش، لەگەڵ پاراستنى هاوڵاتییانى مەدەنى.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماکرۆن جەختى لەسەر پێویستى ڕاگرتنى هێرشەکە لەزووترین کاتدا کردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، فەڕەنسا و ئەمریکا نیگەرانن لەو بارەیەوە و لەهەماهەنگى نێوانیان بەردەوام دەبن لەچەند ڕۆژى داهاتوودا.

.

ئەمڕۆ هێرشى بەرفراوانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان پێینایە چوارەم ڕۆژییەوە، کە بەپێی خەمڵاندنى نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆیەوە نزیکەى 100 هەزار کەس ئاوارەبوون.

.

ڕۆژلا هەینى تورکیا بۆردومانەکانى بۆ سەر باکورى سوریا چڕکردەوە و ئەردۆغانیش داوایەکى ئەمریکاى بۆ ڕاگرتنى هێرشەکە ڕەتکردەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل