Shadow Shadow

ماوەی 10 ساڵە لەگوندێکی پۆڵەندا هیچ منداڵێکی کوڕ لەدایک نەبووە

18:32 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دانیشتوانی گوندێکی پۆڵەندا، ماوەی 10 ساڵە تەنها منداڵی کچیان دەبێت و کوڕیان نابێت.

.

بڵاوبونەوەی هەواڵێکی سەرسورهێنەری تەندروستی ڕەگەزی بۆ ماوەزانی لە پۆڵەندا، پزیشکان و زانایانی بواری کۆرپەلەزانی و میدیاکانی جیهانی سەرقاڵ کردوە بەخۆیەوە، ئەویش هەواڵی گوندێکی بچکۆلەی وڵاتی پۆلەندایە کە منداڵی کوڕ تیایدا لەدایک نابێت.

.

میسکا ئۆدزاندیکیا ناوی گوندێکی باشوری رۆژئاوای پۆڵەندایە کە دانیشتوانەکەی 300 کەس دەبن، بەڵام بۆ ماوەی 10 ساڵە دانیشتوانی ئەو گوندە لە هیچ کام لە پڕۆسەکانی هاوسەرگیریدا نەتوانراوە منداڵی کوڕ لەدایک بێت، بەڵکو سەرجەم ئەو منداڵانەی لەدایک بوون کچ بوون.

.

ئەو روداوەش بە دیاردەیەکی سەیری بواری کۆرپەرلەزانی و رەگەزی لە میدیاکاندا باسکراوە و تا ئێستاش پزیشکانی پۆڵەندی نەیانتوانیوە هیچ لێکدانەوەیەکی زانستى تەواوەتی بۆ دیاردەکە، بکەن.

.

بەرپرسانی پۆڵەندا رایانگەیاندوە: “خەڵاتی هەر خێزانێک دەکەن کە منداڵیکی کوڕیان بێت” ئەوەش سەرنجی میدیاکانی جیهانی بەلای خۆیدا راکیشاوە و رۆژانە راپۆرت لەسەر ئەو گوندە بڵاو دەکەنەوە.

.

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوشدا لەو گوندە تەنها یەک منداڵی کوڕ لەدایک بوە و دانیشتوانی ئەو گوندە باسیان لەوە کردوە “لەکاتی لەدایکبوونی ئەو منداڵەدا هەموویان پێکەوە ئاهەنگیان گێڕاوە و وەکو خەڵاتێک سەیری ئەو لەدایکبوونەیان کردووە”.

.

بەگوێرەى چەند وێنەیەکیش کە ماڵپەری تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە ژمارەیەک منداڵی خەڵکی ئەو گوندە بەشداریان کردوە لە چالاکییەکی خۆبەخشانەی دەزگای بەرگری شارستانیدا، بەڵام ئەوانەی لە وێنەکاندا دەرکەوتوون سەرجەمیان منداڵی کچن و تەنها یەک کوڕیان تێدایە و جگە لەو منداڵە کوڕەش هیچ منداڵێکی دیکەی کوڕ لە گوندەکەدا نییە.

.

رایمۆند فریچکۆ بەرپرسی شارەوانی گوندەکە وتوویەتى “دانیشتوانی ئەو گوندە لەلایەن پزیشکانی سەرتاسەری پۆڵەنداوە بانگکراوون بۆ ئەوەی ئامۆژگاریان بکەن بۆ دروستکردنی منداڵی کوڕ ،بەڵام تا ئێستا ئامۆژگاری و چارەسەرییە  پزیشکییەکان سودی نەبووە”.

.

ئەم دیاردەیەش هەڕەشە لە داهاتوی دانیشتوانی ئەو گوندە دەکات و مەترسی لەسەر  لەناوچوونی وەچەکانیان دروست دەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل