fbpx
Shadow Shadow

ماوریزیۆ ساری: سوپاسی دایکی ڕۆناڵدۆ بکەن کە ئەستێرەیەکی وای هێناوەتە دنیاوە

16:28 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ماوریزیۆ ساری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، سوپاسی دایکی كریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد، کە ئەستێرەیەکی لەوشێوەیەی هێناوەتە دنیاوە.

،

دوای ئەوەی ماوەیەکە ئاستی ڕۆناڵدۆ بەراورد بە سەرەتای وەرز، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ساری ستایشی ئەو ئاستەی ڕۆناڵدۆی کرد و ڕەتیشیکردەوە ئەو هۆکاری ئاست بەرزی ڕۆناڵدۆ بێت.

،

ساری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی نایابه‌، لە ڕووی بیرکردنەوە و جه‌سته‌ییه‌وه‌ مرۆڤێكی ئاسایی نییه‌”.

،

ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەشکرد: ” پێویست ناکات کەس سوپاسی من بکات بۆ ئاست بەرزی ڕۆناڵدۆ، بەڵکو پێویستە سوپاسی دایكی بكه‌ن كه‌ ئه‌وی هێناوه‌ته‌ دونیاوە، بەڕاستی ئه‌و پاڵه‌وانه‌”.

،

ماوریزیۆ ساری باسی لەوەشکرد: ” یارمه‌تی رۆناڵدۆ دەده‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م باڵۆن دۆر”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل