Shadow Shadow

ماهیر حەسەن بەشداری لە فیلمێکی میسڕیدا دەکات

21:50 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

ماهیر حەسەن، هونەرمەند و ئەکتەرى دیارى کورد بەشدارى لە فیلمێکى میسڕیدا دەکات و هۆکارى دەرنەکەوتن و نەبوونى بەرهەمى ئەم چەند ماوەیەى رابردوو، ئاشکرا دەکات.

.

هاوار مستەفا خان، بەرهەمهێنەرى سینەمایى لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی لەگەڵ ماهیر حەسەن، ئەکتەری دیاری بواری کۆمیدیای کوردیدا بڵاوکردووەتەوە و لەبارەیەوە نووسیویەتى “سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی میسڕی کوردین، کە ماهیر حەسەن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت”.

.

خان ئاماژەی بەوەشکردووە، ماهیر حەسەن هاوشانی ئەکتەرێکی کۆمیدی میسڕی رۆڵ دەگێڕێت لە فیلمەکەدا، بەڵام ماهیر حەسەن ڕۆڵی سەرەکی، بەرجەستە دەکات.

.

ماهیر حەسەن، لەبارەى پڕۆژە هونەرییە نوێیەکانیەوە ئاماژەى بەوە کردوە، سەرقاڵی کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆرین و بە ستایلێکی جوانەوە دێینەوە لای بینەرانمان، چونکە شایەنی شتی جوانن پێشکەشیانی بکەین و کاری شانۆشمان دەبێت”.

.

ئەو هونەرمەندە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک لەبارەى دەرنەکەوتنى لەسەر شاشەکانى تەلەفزیۆن لەماوەى رابردوودا، ئاماژەی بەوەکردووە، نایانەوێت کاری لاواز و ناشرین پێشکەشی بینەران بکەن، بەڵکو دەیانەوێت کاری جوان و جیاواز بکەن.

 

.

ماهیر حەسەن ڕەشید لەساڵی 1965 لەشارۆچكەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەكانە، ئەو بە هونەرمەندێكی رۆح سوك و قسە خۆش و کۆمیدی ناسراوە، تائێستا بەشداری لەژمارەیەكی زۆر كاری هونەریدا كردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل