fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مانۆڕى عەلاوى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى “هیچ فشارێک لە کوتلە سیاسییەکان قبوڵ ناکەم”

12:35 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد–

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، سەردانی ژمارەیەک فراکسیۆن و لایەنی سیاسی کردووە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتەکەی.

.

ماوەی دوو ‌ڕۆژە محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەی کابینەکەیەتی و ژمارەیەک سەردانیشی بۆ لای بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان ئەنجامداوە و دەیەوێت کابینەکەی پێکبهێنێت و ناوی وەزیرەکانی ڕادەستی پەرلەمان بکات بۆ پەسەنکردنیان بۆ ئەوەش تەنها 27 ڕۆژی لەبەردەستدا ماوە.

.

محەمەد تۆفیق عەلاوی بەرنامەی کاری حکومەتەکەی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناردوە و بۆ ئەوەی هەر ناڕەزایی و ڤیتۆیەکیان هەبێت لەسەر هەر بڕگە و شێوازی پێکهاتەی کابینەکەی بەئاشکرایی بیڵێن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن  و لەماوەیەکی نزیکیشدا حکومەت پێکبێت.

.

عەلاوی دەیەوێت وەزیرەکانی حکومەتەکەی کەسانی سەربەخۆ بن و ئەندامی حزبەکان نەبن، لەلایەن پارتە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتەوە هەڵبژێردرێن بەڵام کەسانی دیاری ناو کایەی سیاسی و ئەندامی پارتی سیاسی نەبن بەڵکو کەسانی ئەکادیمی و سەربەخۆ بن، ناشیەوێت وەزیرەکانی بە پشک پشکێنە و بەرکەوتەی حزبایەتی دیاری بکات.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لەکۆبوونەوەکانى عەلاوى بە ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەتى ڕاگەیاندووە “عەلاوی بە زۆرینەی لایەنه‌ سیاییەکانی وتوە بەهیچ شێوەیەک هیچ فشارێک قبوڵ ناکات بۆ دیاریکردنی وەزیرەکان و دەستێوەردانی ناوخۆیی و دەرەکی قبوڵ ناکات، بەڵکو دەیەوێت بەپێی هاوسەنگی پێکهاتەکان حکومەتەکەی پێکبهێنێت”.
.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەن بەشێک لە خۆپیشاندەرانی عێراقەوە عەلاوی ڕەتدەکرێتەوە چونکە بە کاندیدی نزیک لە موقتەدا سەدر ناودەبرێت.

.

 

ئازاد حەبیب پەرلەمانتاری کورد لەسەر بازنەی بەغدا دەڵێت “دەبێت ئەم حکومەتە نوێیەی عێراق بەدور بێت لەهەموو دەستێوەردان و فشارێک بۆ ئەوەی حکومەتێکی  نیشتیمانی بێت، بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لەم دۆخەدا و ئاسایشی وڵات بگەرێنێتەوە و کۆمەڵێک کەسی شایستە و گونجاو ئەکادیمی دابمەزرێن”.

.

هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە کە چەند لایەنی سیاسی بەشدار دەبن لە حکومەتەکەی عەلاویدا بەڵام ئەوەی ئاشکرایە بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی دیکە جگە لە حیکمە و نەسر و سادیقون بەتەواوەتی پشتیوانی دەکەن.

.

عەبدود عیساوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە “ئێمە بەتەواوەتى پشتگیری عەلاوی دەکەین، پەرلەمان دەیەوێت بەشێوەیەکی ئازادانە وەزیرەکانی بەپێی ئەزمون و لێهاتویی هەڵبژێرێت و بەبێ هیچ فشارێک حکومەت پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی باشترین حکومەت پێکبهێنێت بۆ ئەم دۆخەی ئێستا و شکۆ بۆ حکومەت و دامەزراوەکان بگەرێنێتەوە”.

.

وتیشى “عەلاوى چەند بەڵێنێکى پێداون، لەوانە کردنەوەى نوسینگەى سەرۆکایەتى حکومەت لە پارێزگاکان، پەیوەندى بەردەوام لەگەڵ خۆپیشاندەران و ئەکادیمى و کەسایەتییەکان، بنەبڕکردنى بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵى، پتەوکردنى بارى ئەمنى وڵات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل