fbpx
Shadow Shadow

مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

09:52 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

11 وڵاتى سێ کیشوەر لەم مانگەدا خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵکیان بەخۆوە بینى، کە پاساوەکانیان جۆراوجۆر بوون، بەڵام دیارترینیان خراپى دۆخى هاوڵاتییان و شکستى سیاسەتى حکومەتەکان بوو.

.

هەڵمەتى ناڕەزاییەکان لە هۆنگ کۆنگەوە دەستیپێکرد، کاتێک هاوڵاتیان دژى یاساى ڕادەستکردنى تاوانباران بە چین وەستانەوە، لە خۆپیشاندانێکدا کە توندوتیژى لێکەوتەوە و چەند لایەنێکى نێودەوڵەتى ئیدانەى توندوتیژییەکانیان کرد، هەروەها مشتومڕى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

هەروەها لە ئەندەنوسیا خوێندکاران بەردەوامن لە ناڕەزاییەکانیان لەبارەى گۆڕانکارییە پێشنیازکراوەکانى یاساى سزادان.

.

بەڵام لە عێراق و لوبنان، داواکارى خۆپیشاندەران باشکردنى دۆخى ژیانى خەڵک و دۆخى ئابورى بوو، خۆپیشاندانەکانیش لەو دوو وڵاتە توندوتیژییان لێکەوتەوە، تا ئێستاش حکومەتەکانى ئەو دوو وڵاتە لەهەوڵى دۆزینەوەى دەرچەدان بۆ دەرچوون لە قەیرانەکە.

مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

هەر لەچوارچێوەى عێراقدا، شارەکانى هەرێمى کوردستان چەندین خۆپیشاندانیان بەخۆوە بینى، لەدژى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان.

مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

لە ئەمریکاى لاتینیش، چەند وڵاتێک گردبونەوەى ناڕەزاییان بەخۆوە بینى، لە ئیکوادۆر هەزاران کەس دژى سیاسەتى کەمکردنەوەى خەرجى ناڕەزاییان دەربڕى، هەروەها لە چیلى هەزاران کەس گردبوونەوە دژى خراپى دۆخى دارایی.

.

بازنەى ناڕەزاییەکان هایتیشى گرتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان دژى حکومەت رژانە سەر شەقام و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا، لە نوێترین ڕووداودا کە ئەو وڵاتەى هەژاند و قەیرانێکى مرۆیی دروستکرد.

مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

وڵاتانى ئەوروپاش بێبەش نەبوون لە خۆپیشاندان، هەزاران کەس لە هەرێمى کەتەلۆنیا گردبونەوە و جەختیان لەسەر داواکانیان بۆ سەربەخۆیی کردەوە، ئەوەش گرژى لێکەوتەوە.

.

لە فەڕەنساش چەند خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوون، لەلایەن هێلەک زەردەکان و بەشێک لە هاوڵاتیانى دیکەوە دژى رەگەزپەرستى و دیاردەى ئیسلامۆفۆبیا.

.

لە ڕوسیاش، مۆسکۆى پایتەخت بووە گۆڕەپانى دەربڕینى ناڕەزایی دژى دەستگیرکردنى چالاکوانان. هەروەها لە هۆڵەندا جوتیاران ناڕەزاییان دەربڕى دژى سیاسەتى حکومەت لەبارەى کەشوهەواوە کە بەوتەى ئەوان زیانى پێگەیاندوون.مانگى توڕەیی؛ خۆپیشاندان 11 وڵاتى سێ کیشوەریان هەژاند

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل