fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مامۆستا ئاینییەکە نەخۆشی شێرپەنجەى هەبووە.. زانیاری نوێ

11:59 چوار شه‌ممه‌ 04 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى وت، “تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە یان نا، نازانین، کەس زانیارییەکى وردى نەداوە بە ئێمە”.

.

وتیشى “ئەو کەسە شێرپەنجەى خوێنى لەگەڵ بووە قەستەرى دڵى بۆ کراوە و نەخۆشى نەخۆشخانەى هیوا بووە”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هەرچەندە بە فەرمی ڕاگەیەنراوەکە ڕەشید عەبدولڕەحمان توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام هێشتا بەرپرسانی تەندروستی دڵنیا نەبوونەتەوە و نمونەى خوێنەکەى نێردراوە بۆ بەغدا تاوەکو پشکنینی کۆتایی بۆ بکرێت.

.

ئەو مامۆستا ئاینییە ناوی ڕەشید عەبدولڕەحمانە و وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی بوو لە شاری سلێمانی، کوڕەکەی ئەو مامۆستا ئاینییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە باوکی بەدەست نەخۆشی تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنێت.

..

هاوکات محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ پشکنینی بۆ کراوە و دواتر دەرکەوتووە کە کۆرۆنای هەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل