Shadow Shadow

مالیکی ئامادەنیە دەست لەپۆستە حزبییەکەی هەڵگرێت

17:44 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌، ده‌نگۆى پیاده‌كردنى سیستمى هاوسه‌رۆكى و لابردنى  نورى مالیكى له‌سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌یان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

.

ژمارەیەک میدیای عێراقت ئاشكرایان كرد، باڵى ناڕازى ناو حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى پلانێكیانداوه‌، له‌كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌یاندا په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆ بگۆڕن و پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزب هه‌ڵوه‌شننەوە و سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تى پیاده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر حزبه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌نه‌برێت.

.

له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌، حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده‌ له‌حزبى ده‌عوه‌ به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌، هیچ به‌رنامه‌یه‌كى پیشوه‌خته‌ بۆ سه‌پاندنى ئه‌و بۆچونه‌ له‌ئارادا نیه‌، هه‌رچه‌نده‌ كۆنگره‌ گوێ له‌هه‌موو ئه‌و پێشنیار و داواكارییانه‌ ده‌گرێت كه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌یانخاته‌ ڕوو.

..

.وتیشى ناتوانرێت پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزب هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌پێى یاسایى حزبه‌كان ده‌بێت هه‌موو حزبێك سه‌رۆكێكى هه‌بێت و ئه‌وه‌ش گفتوگۆ هه‌ڵناگرێت.

.

 

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، جگه‌ له‌ نورى مالیكى كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌ ده‌كات، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ترى ده‌عوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌دان كه‌ پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزبه‌كه‌یان نه‌مێنیت و بكرێته‌ سیستمى هاوسه‌رۆكێتى.

.

ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت.

.

حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى، له‌به‌رنامه‌ى دابوو مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو كۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كینیكه‌وه‌ كاتى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ دواخرا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل