fbpx
Shadow Shadow

"بەسە کوشتنى هاوڵاتییان"

مافی ‌مرۆڤى پەرلەمان: عەبدولمەهدی بێ وەڵامە بەرامبەر پێشێلکاری هێزە ئەمنییەکان

19:52 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت و ئاماژە بەوەدەکات، وەڵامی ئەو پرسیارانەیان ناداتەوە کە لەبارەى گازى فرمێسکڕێژ و پێشێلکارییەکان ئاڕاستەیان کردووە.

,

ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە: “ئێمە وەک لیژنەی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا، بە حکومەت و هێزە ئەمنییەکانمان وتوە بوەستن لە کوشتنی هاوڵاتییان”.

,

ئەرشەد ساڵحی ئاماژەی بەوەکردووە: “لە لیژنەی پەرلەمانی عێراقەوە لە ڕۆژی 3ی تشرینی دوومەوە بە فەرمی پرسیارمان ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی کردووە، سەبارەت بە ئەو جۆرە گازەی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردەهێندرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە”.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى میدیا عێراقییەکان، هەر ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەهۆی توندووتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران و بەکارهێنانى بۆمبى فرمێسکڕێژ، لە مەیدانی خەلانی و تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل