fbpx
Shadow Shadow

داعش هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵی دوای خۆی جێهێشتووە

مافی مرۆڤی عێراق بۆ ناس کورد: ژنە ئێزدییەکان لە وڵاتانی دراوسێ کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت

10:24 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ژنە ئێزدییە ڕفێندراوەکانی دەستی داعش، لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداو کڕێن فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.

.

فازیل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بە ناس کوردی ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان زیاتر لە دوو هەزار ژنی ئێزدی و 600ی تورکمان کە لە لایەن داعشەوە ڕفێندراون لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی کەنداو کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.

.

غەراوی ئاماژەی بەوەشکرد چەکدارانی داعش، هەزاران گۆڕی بەکۆمەڵیان لە  295 شوێنی جیاجیادا دوای خۆیان جێهێشتووە کە مەزندە دەکرێت زیاتر لە 14 هەزار تەرمیان تێدا بێت.

.

ئەندامەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکرد، تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار تەرم لە 100 گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچەکانی سپایکەر،شەنگال و نینەوا دەرهێنراون.

.

فازیل غەراوی وتیشی: “هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە و کنە وپشکنین کردنیان  پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی دەبێت.”

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل