fbpx
Shadow Shadow

مافى مرۆڤ: تورکیا لە عەفرین 227 هاوڵاتیی سڤیلى شەهید کردووە و هەزاران دارى زەیتونیشی بڕیوەتەوە

11:10 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە سەرەتاى هێرشە داگیرکارییەکانى بۆ سەر کانتۆنى عەفرین، سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى، 227 هاوڵاتیی سڤیلیان شەهد کردووە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

,

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى ئاژانسى هاوار نیوز لە ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویکردوونەتەوە، لە سەرەتاى لەشکرکێشییەکانى سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى سەر بەو سوپایە بۆسەر کانتۆنى عەفرین لە ڕۆژئاواى کوردستان، 227 هاوڵاتى سڤیل شەهید بوون و 638ى دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ لەناوبردنى هەزاران دارى زەیتون.

,

بەگوێرەى ڕێکخراوى مافى مرۆڤى سورى، بە درێژایی ساڵ و نیوێک کە سوپاى تورکیا عەفرینى داگیرکردووە، هەموو پێشێلکارییەک و تاوانێکى جەنگى لە ناوچەکە ئەنجامداوە و هەوڵى قڕکردنى هاوڵاتییانیشی داوە، کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیش لەبەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگن.

,

ڕێکخراوەکە ئەوەشى وتوە، لەکۆى ئەو کەسانەى لە عەفرین شەهیدکراون، 167یان پیاو و 28ی دیکەشیان ژنن لەگەڵ 32 منداڵ، لەگەڵ بریندار کردنى 638 هاوڵاتى دیکە کە 87یان منداڵن.

,

ئاژانسەکە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتى ڕێکخراوى مافى مرۆڤ ئەوەشى بڵاوکردووەتەوە، ئەو ڕێکخراوە تا ئێستا شەش هەزار حاڵەتى ڕفاندنى ژن و پیاوى تۆمار کردووە، کە تا ئێستا چارەنوسى سێ هەزاریان نادیارە کە هاوڵاتى سڤیلن.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، داگیرکارییەکان و دەستدرێژییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکار تەنها بۆسەر مرۆڤەکان نەبوە، بەڵکو تەنها لەکانتۆنى عەفرین سوپاى داگیرکارى تورکیا 15 هەزار دارى زەیتونى بڕیوەتەوە کە تەمەنیان 70 ساڵ بوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا 15 هەزار دارى سنەوبەر و 10 هەزار دارى سندیان و سێ هەزار دارى دیکەى هەمەجۆرى بڕیوەتەوە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، درامەتى ئاژەڵیش مەترسی گەورەى لەسەرە، بەجۆرێک تەنها 25%ى گامێش و مانگاکانى ناوچەکە ماونەتەوە لەگەڵ لەناوبردنى تەواوى کێڵگە پەلەوەرییەکان.

,

ڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤ ئەوەشى وتوە، ئەو ئامارانە بەشێکى تاوانکارییەکانى تورکیان تۆمار کراون و بەهۆى ڕێگرى و مەترسییەوە نەیانتوانیوە بەشێوەیەکى گشتى پێشێلکارییەکان تۆمار بکەن.

,

خستنەڕوى ئەو ئامارانەى تاوانەکانى تورکیا لە ڕۆژئاواى کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا ئەردۆگان وتى، ئەوان تاوانیان ئەنجامنەداوە لە سوریا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل