ناس کورد-
کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو گازى فرمێسک ڕێژەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە بەکارهاتون، بۆنێکى جیاوازى هەیە و حاڵەتى تەنگەنەفەسى زۆرى لە گۆڕەپانى تەحریر دروستکردووە.
,
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق دەڵێت: “زانیاری دروستمان لایە، کە ئەو گازەى ئەمڕۆ لە ڕێگەى بۆمبە فرمێسک ڕێژەکانەوە بەکارهێندراون لە گۆڕەپانى تەحریر، بۆنەکەى جیاوازە و خۆپیشاندەرانى توشى تەنگەنەفەسییەکى توند کردووە”.
,
عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنەکە ئاماژەى بەوەکردووە: “داوا لە سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەم، فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان بکات کە گازى فرمێسک ڕێژ بەکارنەهێنن، تەنها لە چوارچێوەى ڕێسا جیهانییەکان و پاراستنى مافى مرۆڤ نەبێت، کە زیانیشى نەبێت بۆ هاوڵاتییان”.
,
بەیاتى ئەوەشى خستوەتەڕو، کە چەندین حاڵەتى بەکارهێنانى بۆمبى فرمێسک ڕێژ هەیە کە ڕاستەوخۆ ڕوى لە هاوڵاتییان کراوە و قوربانى لێکەوتوەتەوە.
,
,