Shadow Shadow

مافى مانەوە لەو گەنجە عێراقییە دەسەندرێتەوە کە دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر منداڵە ئوسترالییەکە

10:26 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى ئوسترالیا ئاشکراى کرد، ئەو کەسە بە ڕەگەز عێراقییەى دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر کچێکى سێ ساڵان، پاش تەواوبوونى ماوەى سزاکەى ئەنێردرێتەوە بۆ عێراق.

,

سکوت مۆریس، سەرۆکوەزیرانى ئوسترالیا ڕایگەیاند: “حکومەت ڕێوشوێنەکانى وەرگرتنەوەى مافى مانەوەى لە بەرامبەر محەمەد حەسەن بەیاتى عێراقى گرتووەتەبەر، کە تێوەگلاوە بە تاوانى دەستدرێژى سێکسى، پاش تەواوکردنى سزاکەى لە زیندانەوە دەگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەى خۆى کە عێراقە”.

,

ئەو پەنابەرە عێراقییە پاش ئەوەى تاوانەکەى بەسەردا ساغ کرایەوە، کە دەستدرێژى سێکسى کردبووە سەر منداڵێکى سێ ساڵان، بە چوارساڵ و نیو زیندانی سزا درا.

,

میدیاکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، ڕووداوەکە ساڵی 2016 لە ویلایەتی وێڵزی باشوور ڕوویداوە کاتێک کچێکی تەمەن سێ ساڵان لە کاتی بازارکردنی لەگەڵ دایکی، لە یەکێک لە مۆڵەکانی ئەو وڵاتە ون بووە، دواتر لە لایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە لە نهۆمی ژێر زەوی دۆزراوەتەوە.

,

پەنابەرەکە ناوی محمەد حەسەن بەیاتییەو تەمەنی 30 ساڵە ماوەی 10 ساڵە لە ئوسترالیا دەژی.

,

محەمەد حەسەن دوای دۆزینەوەی منداڵەکە، لەبری بەکارهێنانی ئەسانسۆر قادرمەی ڕەیڕەوێکی شاراوە لە موڵەکە بەکارهێناوە بۆیە ماوەی 11 خوڵک لە چاوی کامیراکانی چاودێری دیارنەبووە.

,

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، لەو ماوەیەی کە لە چاوی کامێراکانەوە دیارنەماوە، بەیاتی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵەکە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل