fbpx
Shadow Shadow

مارتای بەڕازیلی بووە گۆڵکاری مۆندیالەکان

17:56 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

خانمە یاریزانی جیهانی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل، ژمارەیەکی پێوانەیی گەورەی لە مێژووی مۆندیالەکاندا شکاند.

.

لە میانی یارییەکانی مۆندیالی 2019ی خانمان کە لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،  هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل بە تاکە گۆڵێکی مارتا، یارییەکەیان بردەوە.

.

بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، ئەفسانەکەی تۆپ پێی خانمان، کۆی گۆڵەکانی لە مێژووی بەشداریکردنی لە مۆندیالەکاندا، گەیاندە 17 گۆڵ لە کۆی بەشداریکردنی لە 19 یاریدا.

.

بەوەش مارتای تەمەن 33 ساڵ پێش میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی کەوت و کە لەسەر ئاستی پیاوان خاوەنی 16 گۆڵە لە مۆندیالدا.

.

مارتای بەڕازیلی تا ئێستا شەش جار وەک باشترین یاریزان لەسەر ئاستی خانمان، هەڵبژێردراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل