fbpx
Shadow Shadow

لە24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لەم ناوچەیەی كوردستان باریوە

12:14 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە و كۆی گشتی باران بارین لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش، خرایەڕوو.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، رێژەی باران بارینی24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی كوردستان راگەیەندراوە و تیایدا هاتووە “زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە قەزای مێرگەسور بووە بە بڕی 35,2 ملیمەتر و كەمترین ڕێژەش لە قەزای خەبات بووە بە بڕی 0,2 ملیمەتر”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی 12,2 ملیمەتر و لە هەڵەبجە بڕی 8,8 ملیمەتر و لە كەركوك بڕی 3,2 ملیمەتر و لە هەولێر بڕی 10,7 ملیمەتر، لە دهۆك بڕی 13,9ملیمەتر باران باریوە.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگاكان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە كە بڕەكەی 1161,3 بووە.

لە24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لەم ناوچەیەی كوردستان باریوە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل