fbpx
Shadow Shadow

دواترینیان ئەمرۆ لە بانی مەقام ڕوویداوە

لە 21 ڕۆژی ڕابردوودا 19 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە هەرێم مردوون

19:39 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە 21 ڕۆژی یەکەم مانگی ئەمساڵ، ڕووداوەکانى هاتوچۆ زۆر زیادیان کردووە، دوایین ڕووداوی هاتوچۆش لە هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای چەمچەماڵ-کەرکوک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

.

بەپێی ئامارەکانیش کە ناس کورد لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکان کۆیکردووەتەوە، لە سێ هەفتەی سەرەتای ئەمساڵدا، هەموو ڕۆژێک نزیکەی چوار ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، لەڕێگای کەرکوک-چەمچەماڵ و لە نزیک بانی مەقان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆباما و بارهەڵگرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆباماکە گیانی لەدەستدا.

.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان و بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لە سێ هەفتەی سەرەتای ئەمساڵدا واتە لە ماوەی 21 ڕۆژدا، 77 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە زۆرترینیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوون.

.

لەو 77 ڕووداوانەدا، 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 91 کەسیش برینداربوون.

.

ئامارەکان ئەوەیان سەلماندووە کە زۆرترین ڕووداوەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوە کە نزیکەی 56 ڕووداو بوون.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و کاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی به ڕادیۆی ‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، “ساڵی پار بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە لە ‌پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 190 کەس گیانیان لەدەستداوە”، واتە هەر دوو ڕۆژ جارێک کەسێک بەهۆی ڕووداوەکانەوە مردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل