fbpx
Shadow Shadow

تەنها هاوڵاتیان مەدەنی

لە 10 ساڵی ڕابردوودا 100 هەزار ئەفغانی کوژراو و بریندار بوون

10:19 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە 10 ساڵی ڕابردووی جەنگی ئەفغانستاندا نزیکەى 100 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون.

.

تادامیتچی یامامۆتۆ، سەرۆکی دەستەی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: “ژمارەی بەرکەوتووانی 10 ساڵی ڕابردووی جەنگی ئەفغانستان مەترسیدارە”.

.

تادامیتچی یامامۆتۆ ئاماژەی بەوەکردووە: “لەماوەی نێوان مانگی کانونی یەکەمی 2009ەوە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ 2019 و بەهۆی دەرئەنجامەکانی شەڕەوە، 100 هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون یان بریندار بوون”.

.

هەرچەندە ئامارەکە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند رێکخراویکی مرۆیی ترەوە لە ئەفغانستان کۆکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئامارە نیمچە فەرمییەکان لە شەڕی نێوان ئەفغانستان و بزوتنەوەی چەکداریی تاڵیباندا زیاتر لە 11  هەزار هاوڵاتی مەدەنی کوژراون جگە لە دەیان هەزار کوژراوی سەربازان و چەکدارانی هەردوولا

.

لەبارەى ئامارە “مەترسیدارەکە”، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوەتە حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەی چەکداریی تاڵیبان لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوانیانەوە.

.

پێشتر بە بیانوی ئەوەى حکومەتى “ئەفغانستان دروستکراوی ئەمریکایە”، بزوتنەوەی تاڵیبان بە بەردەوامی ئاگربەست و وەستانی شەڕی ڕەتدەکردەوە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردودا دانوستانەکانى نێوان واشنتن و شاندی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێکردووە و لەو ماوەیەشدا ژمارەی پێکدادانەکان کەمتر بونەتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل