fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"نزیکەى 18 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە سەر سنور"

لە یەک ڕۆژدا یۆنان ڕێگری لە چوار هەزار کۆچبەر کردووە سنورەکانی تێپەڕێنن

14:12 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

حکومەتی یۆنان ئاشکرایکرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێگری کردووە لە دەربازبوونی چوار هەزار کۆچبەری نائاسایی لە سنورە وشکانی و ئاوییەکانییەوە.

.

ئەمڕۆ شەممە، 29ی شوباتی 2020، حکومەتى یۆنان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەست بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆچبەران و ئاڵۆزبوونی سنورەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دوای ئەوەى ئەنقەرە دەرگای سنورەکانی بۆ کۆچبەران کردەوە، یۆنان بڕیاری دا هێزی زیاتر ڕەوانەى سنورەکان بکات.

.

پێکدادان و شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە سەربازییە سنورییەکانی یۆنان و کۆچبەران لەسەر سنور بەردەوامە، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت، بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەشێک لە کۆچبەران توشی تەنگەنەفەسی بوون.

.

لە بەرانبەردا کۆچبەران بە بەرد هەوڵ دەدەن هێرشی بکەنە سەر پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ڕێگە بکەنەوە و دەرباز ببن. تەلەفزیۆنی فەرمی یۆنان دیمەنی هێرشی کۆچبەرانی بڵاوکردەوە بەڵام ڕێگە بە میدیاکانی تر نادرێت ڕوماڵی پێکدادانەکان بکەن.

.

لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “نزیکەى 18 هەزار کۆچبەری نائاسایی لەئێستادا لە سنورەکانی تورکیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا هەن.”

.

ئەردۆغان ئەمڕۆ لە وتارێکیدا وتی، “ئێمە وتمان کە دەرگا لە کۆچبەران دەکەینەوە، بڕوایان نەکرد، دەرگامان کردەوە و نزیکەى 18 هەزار کۆچبەریش لەسەر سنورەکانن، لەوانەیە ژمارەشیان بگاتە 25 هەزار.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئێمە سێ ملیۆن و 700 هەزار سورییمان لەخۆگرتووە، ئیتر توانای وەرگرتنی شەپۆلێکی تر کۆچبەران ناگرین، ئێمە چیتر بڕوا بە بەڵێنی ئەوروپییەکان ناکەین بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەران.”

.

بەشێکی زۆری کۆچبەران خەڵکی سوریان، ئەوانی تر خەڵکی ئەفغانستان و عێراق و پاکستان و چەند شوێنێکی ترن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل