Shadow Shadow

لە یەکەم هەنگاوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، کورد پەرتەوازە بوویەوە

22:41 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لە لایەن پەرلەمانەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک جارێکی تر یەکێتی و پارتی وەک هەمیشە بۆ دوو بەرەی دژ بە یەک دابەش کردەوە، کە مەترسی لەسەر پێگەی کورد لە کەرکووک لە هەڵبژاردنەکاندا دروست دەکات.

.

لەگەڵ ئەوەشدا پەیڕەوکردنی سیستمی سانت لیگۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق مشتومرێکی زۆری لە نێوان لایەنە سیاسیەکان دروست کردووە، بەشێکیان بە قازانجی دادەنین بۆ کورد، بەشێکی  دیکەشیان سیستمەکە بە مەترسی وسف دەکەن بۆ سەركورسییەکان  كورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان.

.

بەڵین ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بەناس کوردی ڕاگەیاند:”پەێڕەکردنی میکانزمی 1.9 لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق  قازانجێکی باشی دەبێت بۆ کەرکوک ناوچە دابڕاوەکان  ئەگەر کورد یەک دەنگ بێت.”

.

شێوازی ئەنجامدانی دەنگدان

 

کاکە ڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “باشترین ڕێکار بۆدەنگدان پەیڕەوکردنی سیستمی بایۆمەترییە لە کەرکوک، بۆ ئەوەی کەس زەرەرمەند نەبێت، چونکە لەو ڕێگایەوە شێوازی دەنگدان دیاری دەکرێت.”

.

وتیشی: “هاوتاکردنی پێناس شارستانی و فۆڕمی خۆراک لە کاتی دەنگدان، ئەگەر پەیڕە و بکرێت تەنها بەشێک لە هاوڵاتیانی کورد بێبەش ناکات  لە دەنگدان، بەڵکو ژمارەیەکی زۆریش لە عەرەبەکانی ناوچەکانی دیکە و تورکمانەکانی ئامرلی و خورماتوش لە دەنگدان لە بێبەش دەکات.”

.

کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

ئەنجومەنی ئێستای پارێزگای کەرکوک لە 41 کورسی پێکهاتووە کە کورد تیایدا باڵادەستە، لیستی برایەتی 26 کورسی هەیە، تورکمانەکان 9 کورسی و عەرەبیش 6، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە 14 کورسی دانراوە بۆ پارێزگاکە کە کورسییەکیان ‘کۆتا’یەو بۆ مەسیحییەکان دانراوە.

لە یەکەم هەنگاوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، کورد پەرتەوازە بوویەوە

.

هەڵوێستی کۆمسیۆنی کەرکووک

عەبدولباست دەروێش، وتەبێژەی کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەکانی کەرکوک، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: تائێستا هیچ ڕێنماییەک بە فەرمی دەرباری چۆنێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان  لە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغداوە نەگەیشتوەتە دەستیان.”

.

وتیشی:”ئێمە لە کۆمسیونی هەڵبژاردنەکان، مامەڵە لەگەڵ فۆرمی خۆڕاک دەکەین، هاوتا کردنی پێناسی شارستانی و فۆرمی خۆراک یەکێک بووە لە داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان و عەرەب لە کەرکوک، ئەگەر جێبەجێش بکرێت هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دەگرێتەوە بە بێ جیاوازی تەنها کورد نابێت.”

.

عەبدولباست دەروێش ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕێکارانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەو کران، وەک بوونی کارتی ئەلیکترۆنی لەم هەڵبژاردنەدا ئەو کارتە بەکار ناهێنرێت، بە ڵکۆ سەنگی مەحەک بۆ دەنگدان فۆرمی خۆراکە.”

.

“شێوازی دەنگدانی هاوڵاتیان لە کەرکوک، پێویستی بە کۆمەڵێک ڕێکار هەیە، کە دەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، کۆمسیونی هەڵبژاردنەکانی کەرکوکیش دەبێت پێش کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2020، تۆماری دەنگدەران لە کەرکوک نوێ بکاتەوە” عەبدوالباست درویش وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کەرکوک وای وت .

.

شەوی ڕابردوو 22ی تەمموزی 2019، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد،  1ی نیسانی 2020ی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.

.

بەشێک لە چاودێرانی دۆخی سیاسی کەرکوک پێیان وایە  ئەستەمە کورد بتوانێت وەکو جاران باڵادەست بێت لە ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەمەش دەبێتە واقیعێکی نوی لە وپاڕێزگایە.

 

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل