fbpx
Shadow Shadow

لە یادى 11ى سێپتەمبەردا ترەمپ بڕیارێکى سەربازى دەرکرد

18:39 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمریکا لە یادی 11ى سێپتەمبەردا وتارێکى پێشکەشکرد، بڕیاریدا لە ساڵى داهاتوودا بودجەى سەربازى ئەمریکا زیاد بکات.

,

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانى وتەیەکیدا بەبۆنەى تێپەڕبوونى 18 ساڵ بەسەر ڕوداوەکەى 11ى سێپتمەمبەردا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵى داهاتوو ڕیژەى بودجەى کەرتى سەربازى بەرزتر دەکاتەوە.

,

ترەمپ وتیشی: “هەوڵنادەین بچینە ناو ناکۆکییەکانەوە، بەڵام بەهێزەوە وەڵامى هەر هێرشێک دەدەینەوە گەر بکرێتە سەرمان”.

,

11ى سێپتەمبەرى ساڵى 2001 فڕۆکەیەک خۆى کێشا بە باڵەخانەى ناوەندى بازرگانى و وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا، بەو هۆیەوە نزیکەى سێ هەزار هاوڵاتى ئەمریکا کوژران و ئەو وڵاتەش کردەوەکەى بە تیرۆریستى هەژمار کرد، دەستبەجێش پلانى تۆڵەکردنەوەى لەتۆمەتبارانى ڕوداوەکە داڕشت.

,

هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکانى دەزگایەکى تایبەتى سەربازى ئەمریکاش، کە لە مانگى ڕابردوودا بڵاوى کردەوە، ئەمریکا وەک یەکەمین وڵات لەپلەى یەکەمدا ماوەتەوە کە زۆرترین بڕە بودجەى بۆ کەرتى سەربازى تەرخانکردووە و بودجەى ساڵى 2019ى ئەو کەرتەش گەیشتووەتە 716 ملیار دۆلار ئەوەش لەچاو ساڵى ڕابردوو زۆر زیادى کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل