fbpx
Shadow Shadow

لە گواستنەوەی زستانەدا زڵاتان دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لە دژی ڕۆناڵدۆ یاری دەکات

19:08 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەستێرەی بەناوبانگی سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەتەواوی نزیکبووەتەوە لە گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا و یاریکردنی بۆ یانەی ئەی سی میلان.

.

زۆرێک لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی میلان گفتوگۆی کردووە بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، زڵاتان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەى لە گواستنەوەکانی زستانەدا بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەى ئەی سی میلان.

.

هەرچەندە لە ئێستادا ئیبراهیمۆڤیچ تەمەنی 38 ساڵە، بەڵام لەم وەرزەی خولی ئەمریکیدا ئاستێکی بەرزی لەخولی ئەمەریکا پێشکەش کرد و توانی لە 32 یاریدا 32 گۆڵ تۆمار بکات.

.

چاوەڕان دەکرێت، گەڕانەوەی زڵاتان بۆ میلان چێژێکی زیاتر بە خولی ئیتاڵی ببەخشێت، بەوپێیەی زڵاتان ڕکابەرێکی سەرسەختی ڕۆناڵدۆ بوو لە ڕابردوودا و بەردەوام لێدوان لە دژی ئەو ئەستێرەیە دەدات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل