fbpx
Shadow Shadow

چیرۆکى سەرکەوتنى پیاوێکى بەڕیتانى

لە کەسێکى بێلانەوە بۆ پیاوێکى دەوڵەمەندى خاوەن پرۆژە

19:36 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى پیاوێکی بەڕیتانی ساڵێک لەمەوبەر هەژاری و نەبوونی تەنگی پێ هەڵدەچنێت، لەئێستادا دەرگاکانی سەرکەوتن بەڕویدا واڵا بوون و خاوەنى پرۆژەیەکی تایبەتی خۆیەتى بە گوژمەی یەک ملیۆن پاوەنی بەڕیتانى.

,

چیرۆکى نەهامەتییەکانى گاڤین ئیسامى تەمەن 36 ساڵ لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە لە مانگی شوباتی 2018، لە شەو و ڕۆژێکدا بە کتوپڕی خۆی لە لێواری هەژاری و بێ لانەیی بینیوەتەوە.

,

ئیسام، کە هاوڵاتییەکى بەڕیتانییە و لە وێڵز نیشتەجێیە، لەبارەى چیرۆکى ژیانى خۆیەوە دەڵێت: “پاش ئەوەی لە هاوسەرکەم جیابومەوە، هیچ شوێنێکم نەبو بۆی بڕۆم، چونکە من لە بنەڕەتدا خەڵکی ویڵز نیم، هیچ کەسێکی نزیکی خۆشم لەم شاردا نییە، بۆیە ناچاربووم شەوانە لەسەر شەقامەکان و لەنێو کابینەى تەلەفۆنى گشتییدا بنوم و شەو بەڕێکەم”.

,

لە درێژەى باسى چیرۆکەکەیدا کە بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئیسام ئەوەى باسکردووە، لەبەرئەوەی زۆربەی کاتەکان لەسەر شەقامەکان ژیاوە زۆر پێویستى بە شوێنێکی گەرم و هێمن هەبوە بۆ ئەوەی هەندێک لە نەهامەتییەکانی شەو بڕوێنێتەوە، بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە کتێبخانەیەک و لەوێ ئارام ببێتەوە.

,

پاش ئەوەى مانەوەى بۆ ماوەى چەندین ڕۆژ لەو کتێبخانەیە دەبێتە جێی گومانى بەرپرسانى شوێنەکە، ئیسام پێی گوتوت: “من پلان بۆ پرۆژەیەک ئامادە کەم بۆیە پێویستە زۆری کاتەکان لێرە بم”.

,

ڕاستە ئەو ڕستەیە سەرەتا بۆ ئەوە بوە گومانى لێ نەکرێت و لەوێ دەرنەکرێت، بەڵام دەبێتە جۆرێک لە ئیلهام بۆی و لەوێوە دەست بە گۆڕانکارى لە ژیانیدا دەکات، لەوبارەیەوە خۆى دەڵێت: “هەستم کرد پێویستە لێرەوە دەست بکەم بە گۆڕینی ژیانم”.

,

بە ڕۆژ کاتەکانى هەمووى لە خوێندنەوەى کتێب بەسەر دەبرد، شەوانیش لە سوچێکى کتێبخانەکە دەخەوت و پشوى دەدا.

 

لە کەسێکى بێلانەوە بۆ پیاوێکى دەوڵەمەندى خاوەن پرۆژە

,

گەنجە بەڕیتانییەکە لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی ئاماژەى بەوەکردووە: “من هیچ  بەهرەیەکەم نەدەزانی لەم جیهانەدا، ئەوەی دەمزانی تەنها شارەزاییەک بوو لە هونەرى جەنگدا، بۆیە هەوڵمدا ئەو بەهرەیە بە هەر شێوەیەک بێت بقۆزمەوە، بیکەم بە خاڵى گۆڕینی چارەنوسم”.

,

لەو کتێبخانەوە ئیسام بڕیاردەدات کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت، یەکەم هەنگاویشی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستپێکردووە، لەوێوە گەڕاوە بۆ ئەوەى پێگەیەکى ئەلیکترۆنى بکڕێت و لەوێوە ڕیکلام بۆ پرۆژەکەى بکات و لۆگۆکەى بخاتە بەرچاو.

,

لەوبارەیەوە ئەوەى بڵاوکردووەتەوە: “پێگەیەکەم لە ئینتەرنێت کڕی بە 1.58 پاوەنی بەڕیتانى”.

,

پاش ئەوەى سێ هەفتە بەبێ کۆڵدان لە هەوڵى ئەوەدا بو کۆمپانیاکەى بە خەڵکى بناسێنێت، شوێنێکى بۆ مانەوە بە کاتى دەست کەوت و پاشان لە مانگى ئایارى ساڵى ڕابردوو توانى پەیمانگایەک بۆ ڕاهێنانى هونەرى جەنگى بکاتەوە و لەوێوە سەرکەوتنەکانى دەستى پێکرد.

,

ئیسام لەبارەى دۆخى ئێستاى دەڵێت: “کۆڵم نەدا بەردەوام بوم لەسەر هێنانەدی خەونەکەم، ئیستا من خاوەنی پەیمانگایەکی فێرکردنی هونەرە جەنگییەکانم لە ویڵز، گوژمەی ئەو پڕۆژەیەش بە یەک ملیۆن پاوەنی بەڕیتانى کە بەرامبەرە بە یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل