fbpx
Shadow Shadow

لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى “ئیرادەى نەسر”

13:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سوپای عێراق قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپراسیۆنی “ئیراده‌ی نەسر” بۆ كۆتایهێنان به‌ پاشماوه‌كانی چەکدارانی داعش لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێكرد.

.

ئەمڕۆ، 29ى کانونی یەکەمی 2019، سوپای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “ئۆپراسیۆنەکە له‌ پێنج میحوه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میحوه‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا، جەزیره‌، سه‌ڵاحه‌دین، هاوکات لە میحوه‌ری دیاله‌ و كه‌ركوكیش ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە”.

.

سوپای عێراق دەڵێت، “قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئامانجی پشكنین و كێوماڵی ناوچه‌ و گوندەکانی نێوان پارێزگاكانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چەکدارانەی  له‌و ناوچانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئاسایش و ئارامی لەو ناوچا‌نەدا بەرقەراربێت و كۆتایی به‌ پاشماوه‌كانی داعش بهێنرێت”.

.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە “ئۆپراسیۆنه‌کە بە هەماهەنگی هێزەکانی سوپا، پۆلیس و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و به بە‌شداری هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی بە داعش بەڕێوەدەچێت.”

.

هاوکات تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپا ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنەکەى ڕاگەیاند و دەڵێت، “لە کەرکوک چەندین حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعش لە ناوچەى بیزە دۆزراونەتەوە کە چەندین جۆر چەکی سوکیان تێدابووە.”

.

هاوکات لە دیالەش، “هێزەکانی سوپای عێراق چەندین جۆر موشەک و هاوەن و فیشەکی دۆشکەیان دۆزیوەتەوە لە گوندی زەهیرات لە ناحیەی ئەبی سەیدا.”

 

لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى "ئیرادەى نەسر" لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى "ئیرادەى نەسر" لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى "ئیرادەى نەسر"

لە کەرکوک حەشارگە و لە دیالەش چەکی قورس.. ئاماری سەرەتایی ئۆپراسیۆنى "ئیرادەى نەسر"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل