Shadow Shadow

لە کۆنسێرتەکەى کۆراى ئاڤاچى لە سلێمانى ئاڵاى کوردستان لابراوە؟

16:00 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی سلێمانی، هەواڵى بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەى لابردنى ئاڵاى کوردستان لەسەر شانۆى رۆمانى و لەکاتى ئەنجامدانى کۆنسێرتێکى گۆرانى کۆراى ئاڤاچى، رەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شتى وا رووینەداوە.

.

سەردار خدر، بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی لە شاری سلێمانی، رونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی‌-دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بەهیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە”.

.

بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی ئاماژە بەوە دەکات “هەرکەسێک ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە و هەروەها کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوە بردوە و دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین”.

.

روونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرى شانۆى ڕۆمانى، دواى ئەوە دێت کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی کۆنسێرتەکەی کۆڕای ئاڤاچی بڵاوکرایەوە و ئاماژە بەوە کرابوو کە لەسەر داواى ئەو هونەرمەندە تورکە، ئاڵاى کوردستان لەسەربانی شانۆکە، لابراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل