fbpx
Shadow Shadow

لە کۆبوونەوەیەکى نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئامارى شەهید و بریندارانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش ئاشکرا کرا

17:26 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمى کوردستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە شەڕی داعشدا زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون و 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون، کە 293 کەسیان کەمئەندام بوون.

.

دیندار زێباری، ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانەی بەشداریکردنی لە خولی 22ی لیژنەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان لە سویسرا ڕایگەیاند، دوای هێرشەكانی داعش نزیكەی دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون و بەهەزارانیان بریندار بوون و ئەندامێكی لەشیان لە دەستدا.

.

زێباری ڕوونیشیکردەوە، نزیکەی 12 هەزار پێشمەرگە برینداربوون کە 235 کەسیان دەست یان قاچێكیان لە دەستداوە و 20  پێشمەرگەش توانای بینینیان لە دەستداوە، هەروەها 38  پێشمەرگە تووشی ئیفلیجی تەواو بوون و عارەبانە بەكاردەهێنن بۆ هاتووچۆ.

.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی کەمئەندامان لە هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، تا ساڵی 2018 ژمارەی ئەو كەمئەندامانەی كە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمەوە تۆمار كراوون و مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە گەیشتۆتە 95 هەزار و 916 کەس.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل