Shadow Shadow

"لە کابینەی پێشوودا هەردوو وەزارەتەکە پێکەوە بەڕێوەدەبران"

لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان تێکەڵ نابن

09:05 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەپێی ناوی ئەو کاندیدانەی بۆ کابینەکەی مەسرور بارزانی بڵاوکراونەتەوە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان جیا دەبن و تێکەڵ نابن.

.

شەوی ڕابردوو 7ی تەمموزی 2019، میدیاکانی پارتی دیموکرات ناوی کاندیدەکانی ئەو حزبەیان بۆ کابینەی نوێی حکومەت بڵاوکردەوە.

.

بەپێی ناوی کاندیدەکان، هەریەک لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا کە پشکی پارتی دیموکراتن کاندیدیان بۆ دیاریکراوە.

.

بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ئاشتی هەورامی لە پۆستەکەی ماوەتەوە و بۆ وەزارەتی کارەباش کەمال محەمەد ساڵح کاندید کراوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کابینەی هەشتەمدا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، هەردوو وەزارەتەکە لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی حکومەتدا درانە دەست وەزیری سامانە سروشتیەکان.

.

لە کابینەی هەشتەمی حکومەتدا، هەوڵێک بۆ تێکەڵکردنی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی کارەبا درا، بەڵام ئەنجام نەدرا و تەنها وەزارەتەکە لە لایەن وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە بەڕێوەبرا.

.

لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی هەشتەمدا، وەزارەتی کارەبا پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو و لە لایەن سەڵاحەدین بابەكرەوە بەڕێوەدەبرا، بەڵام بەهۆی دابین نەکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا، رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016 سەڵاحەدین بابەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستی لەکار کێشایەوە.

.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، 14ی هەمان مانگ بە فرمانێک وەزیری سامانە سروشتیەکانی کردە وەزیری کارەبای هەرێم.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل