fbpx
Shadow Shadow

“لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕە بۆکس لەنێوان سەربازانى سوپای ئەمریکا و ڕوسیا ڕویدا”

17:15 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

لە شارۆچکەىەکی ڕۆژئاواى کوردستان ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای ئەمریکا و ڕوسیا بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە شەڕە بۆکسی لێکەوتەوە.

،

ڕوانگەى سورى بۆمافەکانى مرۆڤ بڵاوى کردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 26ى کانونى یەکەمى 2019، لە شارۆچکەى تەلتەمەرى ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕە بۆکس لە نێوان سەربازانى سوپای ئەمریکا و ڕوسیا ڕویداوە.

،

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەسەربازانى ئەمریکا بەمەبەستى ڕاوبۆچوونى خەڵکى ناوچەکە چوونەتە شارۆچکەکە و لەو کاتەشدا چەند سەربازێکى ڕوسیا لە ناوچەکەدا بوون و ئەوەش بووەتە هۆى دروستبوونى دەمەقاڵێى نیوانیان و گرژى لێکەوتووەتەوە.

،

بەگوێرەی ڕوانگەکە، دەمەقاڵیى نێوان سەربازانى ئەمریکا و ڕوسیا لەو ناوچەیەدا پەرەى سەندووە بۆ پەلاماردانى یەکتر و پێکداپژان بەبۆکس بۆ گیان یەکترى.

،

هاوکات، ئەو  ڕێکخراوە باسى هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یاخود بەکارهێنانی چەکی لە ڕووداوەکەدا نەکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل