fbpx
Shadow Shadow

لە ڕووداوێکی دەگمەندا ژنێکى کورد لە تەمەنی 50 ساڵیدا منداڵی بوو

22:50 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە سنوری ڕاپەرین ژنێکی تەمەن 50 ساڵ منداڵی بوو و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕینیش ئاماژەی بەوەکرد “دەیان ساڵە ئەو خێزانە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان نەبوو”.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەى بەوە کرد ، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سنورەکەیان ژنێکی تەمەن 50 ساڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە منداڵی بووە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو خێزانە ماوەی دەیان ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان نەبووە، بەڵام ئێستا کە ژنەکە تەمەنی 50 ساڵە یەکەم منداڵیان بووە.

.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە ئافرەتەکە نەخۆشی دڵ و فشاری خوێنی هەبووە، بەڵام لەئێستادا تەندروستی خۆیی و منداڵەکەشی جێگیرە.

 

.

لە ڕووداوێکی دەگمەندا ژنێکى کورد لە تەمەنی 50 ساڵیدا منداڵی بوو

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل