Shadow Shadow

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە کالیفۆڕنیا چوار کەس کوژران

09:41 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 11ی تریش برینداربوون.

.

ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا (دووشەممە 29ی تەمموز بەکاتی هەولێر)، لە فیستیڤاڵێکی خواردن لە شاری سان خوسيەی کالیفۆڕنیا ڕوویداوە.

.

پۆلیس ڕایگەیاندووە، کەسێکی سپی پێستی تەمەن 30 ساڵ بە هەڕەمەکی تەقەی لە ئامادەبووانی ڤیستیڤاڵەکە کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی پێوەبوون.

.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکە لە ترسی تەقەکان خۆیان حەشار دەدەن.

.

لەوبارەوە سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، پۆلیس تەقەکەرەکەی کوشتووە بەڵام گومان دەکرێت تەقەکەرێکی دیکەش لە ڕووداوەکەدا دەستی هەبێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل