Shadow Shadow

لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس 20 کەس کوژران و 26ی تریش برینداربوون

08:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە رووداوی تەقەکردنەکەی شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس 20 کەس کوژراون و 26 کەسی تریش بریندار بوون کە چوار منداڵ لە ناو کوژراوەکاندایە.

.

پۆلیسی شاری ئێل پاسۆ ڕایگەیاندووە گەنجێکی سپی پێستی تەمەن 21  ساڵیان وەک تۆمەتباری سەرەکی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە.

.

ناوەندێکی تەندروستی شاری ئێل پاسۆ کە بریندارانی ڕووداوەکەی بۆ گوازراوەتەوە ڕایگەیاندووە بارودۆخی 9 لە بریندارەکان مەترسیدارە، بۆیە پێشبینی زیادبوونی ژمارەی کوژراوەکان دەکرێت.

.

ڕووداوەکە کاتژمێر 11ی بەیانی ڕۆژی 3ی ئابی 2019 بە کاتی ناوخۆیی تەکساس لە مۆڵێلی بازرگانی ڕوویداوە، و کەسێک بە چەکێکی جۆری M16  چووەتە ناو مۆڵەکەوە و بەهەڕەمەکی تەقەی لە کڕیارانی ناو مۆڵەکە کردووە.

.لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس 20 کەس کوژران و 26ی تریش برینداربوون

میدیاکانی ئەمریکا وێنەی هێرشبەرەکەیان لە کاتی چوونە ناو مۆڵەکەوە بڵاوکردووەتەوە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە.

.

هێرشبەرەکە ناوی پاتریک کروشسە و پێش ئەنجامدانی هێرشەکە چەند نامەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی هێرشەکەی کردووە.

.

پۆلیسی تەکساس تا ئێستا لە ڕاستی و دروستی ئەو نامانەی کە بە ناوی هێرشبەرەکەوە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە هیچ زانیارییەکی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

.

لە نامەکاندا باس لەوە کراوە کە ئەمریکا لە لایەن کۆچبەرانی لاتینەوە داگیرکراوە و ئەم هێرشەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو داگیرکرایە دەبێت.

.

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕووداوەکە بە زۆر خراپ وەسفکردووە، نوسیویەتی کە بەهۆی ڕووداوەکە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون.

.

ئەم ڕووداوی تەقەکردنە جارێکی تر پرسی گۆڕانکاری لە یاسای هەڵگرتنی چەکی لە لایەن دیموکراتەکانی ئەو وڵاتەوە هێناوەتەوە بەرباس.

.

شاری ئێل پاسۆ دەکەوێتە ناوچە سنوورییەکانی مەکزیکەوە و بە یەکێک لە ئەمنترین شارەکانی باشووری ئەمریکا دادەنرێت.

.

لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی تەکساس 20 کەس کوژران و 26ی تریش برینداربوون

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل