Shadow Shadow

لە چەمچەماڵ چوار ڕۆژە کارکردن بە پێوەرەکە ڕاگیراوە

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کارکردن بەپێوەری ئاوی ماڵان ڕاگیرا

21:55 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕاگرتنى كاركردن به‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان له‌شاره‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێكرد، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵیت: چوار ڕۆژه‌ بڕیارى ڕاگرتنه‌كه‌ى داوه‌ و پارێزگارى دهۆكیش کارکردن بە پێوه‌ره‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌.

.

ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند،  ماوەی چوار ڕۆژە كاركردنى به‌پێوه‌رى ئاوى ماڵان، ڕاگرتووه‌ به‌ڵام نه‌یویستووه‌ له‌میدیاكانه‌وه‌ ئاشکرای بکات.

.

قایمقامى چه‌مه‌ماڵ وتیشى :” ئه‌وه‌ى له‌قازانجى هاوڵاتیانى شاره‌كه‌مدا بێت من ئه‌وه‌ ده‌كه‌م، من ناتوانم بڕیار ڕابگرم به‌ڵام ده‌توانم كاركردن به‌ڕێنمایى ڕابگرم، ئه‌و پێوه‌ره‌ش گرفتی زۆرى له‌ڕووى ته‌كنیكیه‌وه‌ تێدایه‌ و به‌زیانى هاوڵاتیان شكاوه‌ته‌وه.‌”

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بڕیارى دانانى پێوه‌رى ئاو بێ پرس و دیراسه‌ كردن بووه‌ و له‌ڕووى كۆالێتى و كێشه‌ى ته‌كنیكیشه‌وه‌ پڕ كێشه‌ بووه‌ هه‌م بۆ هاوڵاتى و بۆ حكومه‌تیش.

.

قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ وتیشى له‌ڕێگه‌ى ناس کوردەوە داوا له‌پارێزگارى سلێمانى ده‌كه‌م، بێته‌ سه‌رخه‌ت و ئه‌و پێوه‌ره‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ قازانجى هاوڵاتیانى تێدایه‌.

.

هاوكات ئه‌مڕۆ لەۆكۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیىدا، فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى دهۆك كاركردنى به‌سیستمى پێوه‌رى ئاوى ماڵانى ڕاگرت و داواشى كرد، به‌سیستمى پێشوو پاره‌ له‌هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ى كه‌ پیێده‌درێت.

.

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رپرسانى شاره‌كانى هه‌رێم بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كه‌، به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، قایمقامى قەزای كه‌لاریش سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى قەزاکە، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل