fbpx
Shadow Shadow

لە چەمچەماڵ و شارەزور سێ تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچو لەگەڵ سێ هەزار  هێلکەدا دەستیان بەسەردا گیرا

17:19 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سێ تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لە شارەزور و سێ تۆن هێلکە لە چەمچەماڵ دەستی بەسەردا گیرا، بەگوێرەى وتەى لیژنە تایبەتمەندەکان، خۆراکەکان شیاوى خواردن نەبوونە.

,

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019 لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای شارەزور لە گەنجینەیەکی خۆراکدا دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خۆراکی جۆراوجۆری ماوە بەسەرچودا، ئەوەش بەگوێرەى ڕاگەیندراوێکى قائیمقامیەتى شارەکە.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا خاوەنی گەنجینەکە دەست بەسەر کراوە و کەیسەکەی دراوەتە دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.

,

هاوکات هەر ئەمڕۆ 4ی ئەیلولی 2019، لەلایەکى دیکەوە قائیمقامیەتى شارى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانییەوە دەست بەسەر سێ هەزار هێلکەی تێکچوودا گیراوە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە دەستى پێکردووە بەمەبەستى ڕێگرى لە دووبارە بوونەوەى ئەو حاڵەتانە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل