Shadow Shadow

داوای چۆڵکردنی چەند گەڕەکێکی ناحیەی ئاشتی و تەق تەق دەکرێت

لە چەمچەماڵ حاڵەتی ئامادەباشیی بۆ ئەگەری لافاو ڕاگەیەندرا

22:58 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ئادار 2019
article image

 

ناس کورد-

 

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنیت لە ئەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ لە ناوچەکەدا دەکرێت، بۆیە تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە ئەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت، “بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە، لەکاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان. 07725274303  شوان نەسرەدین، 07501183905 سیروان حەمە، 07718343040  ڕێبوار جەبار.”

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەن کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی  ئەگەری لافاو.

 

هاوکات عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی و تەق تەق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەو دوو ناوچەیە دەکات، بە تایبەت ماڵەکانی هەردوو گەڕەکی ڕزگاری و ئاشتی لە تەق تەق و ئەو ماڵ و خێزانانەی ماڵە کانیان یان پڕۆژە و کەلوپەلیان دەکەوێتە حەرەمی زێی بچوک ( زێی دوکان)ەوە، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی  بەلێزمە بێت و روونەدانی کارەساتی نەخوازراو، داواتان لێدەکەین کە شوێنە مەترسیدارەکانتان بەجێبهێڵن بچن بۆ شوێنێکی تری بەرزتر یان دڵنیاتر تاوەکو کاتی نەمانی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی زێی بچوک.”

 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەنداوی دوکان “هێشتا زیاتر لە مەتر و نیوێکی ماوە بۆ پڕبوون.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل