fbpx
Shadow Shadow

لە پەرلەمانی میسڕەوە بەفەرمی داوای وەستاندنی “تیک تۆک” دەکرێت

17:03 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی میسڕ بەفەرمی داوای لە حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، بەرنامەی “تیک تۆک” ڕابگرن، داواکەش بەپەلە ئاڕاستە کراوە.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2019، ژنە پەرلەمانتارێکی میسڕی بەناوی مایسە عتوە داواکارییەکی فەرمی و بەپەلەى پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی میسڕ و وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندنی وڵاتەکەی کردووە، کە بەرنامەی “تیک تۆک” ڕابگرن و ڕێگە نەدەن گەنجان و خەڵکانی میسڕ بەکارى بهێنن.

,

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردووە: “بەرنامەی تیک تۆک بەشێوەیەکی زۆر خێرا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە و بەتایبەت لەنێو گەنجان لە ئێستادا ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر بەکارهێنەری هەیە”.

,

عەتوە باسی لەوەشکردووە: “چەند گروپێکی تیرۆرستی ئەو دەرفەتەیان قۆستوەتەوە، ئەو بەرنامەیە بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕا و فکری توندڕەوی و ڕۆژانە ئەو سرود و مارشانە بڵاودەکەنەوە کە بانگەشە دەکەن بۆ بیری توندڕەوی”.

,

وەک نمونەیەک بۆ وتەکانى و داواکەى پەرلەمانتارەکەى میسر دەڵێت: “چەندین تۆماری ڤیدۆیی لەو تۆڕە بڵاوکراوەتەوە، چۆنیەتی دروستکردنی بۆمبی دەستی و مۆلۆتۆڤ و چەند جۆرە چەکێکە، کە لە کردەوە تیرۆستی و هێرشبەرییەکاندا بەکاردێت”.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتریش جاک چۆمەر، سەرۆکی دیموکراتییەکان و تۆم کۆتۆن، سیناتۆری کۆمارییەکان، لە کۆنگریسی ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی دەزگاکانی هەواڵگریی ئەمریکا کردبو ڕایانگەیاند: “بەدواداچوونێکی ورد بکەن بۆ تایبەتمەندییەکانى تیک تۆک، کە تۆڕێکى کۆمەڵایەتیی چینییە بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ئامرازێکی سیخوڕى وڵاتی چین نییە بۆ سەر ئەمریکا”.

,

“تیک تۆک” تۆڕێکى کۆمةڵایەتییە لەلایەن کۆمپانیای “پایت دانس”ی چینییەوە دروستکراوە، لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییانەوەى هەیەتى دەتواندرێت گرتە ڤیدیۆیی بەشێوەیەکی ئاسان و پێشکەوتوتر لەنێوان بەکارهێنەرانی ئاڵوگۆڕ بکرێت، لەئێستاشدا زیاتر لە 500 ملیۆن کەس لە جیهان بەکاریدەهێنن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل