fbpx
Shadow Shadow

وێنە و ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانى کوردستان بوو بە شەڕ و کۆبوونەوەکە ڕاگیرا

18:38 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەمێک لەمەوبەر لەکاتى ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى چاکسازیی لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە، گرژى و شەڕ لەنێوان چەند پەرلەمانتارێک دروستبوو، بەهۆیەوە سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکەى ڕاگرت.

.

سەرەتاى گرژییەکە لەسەر قسەکانى پێشەوا هەورامانى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى دروستبوو، کە باسى لەوەکرد، “موزایەدە لەکەس قبوڵناکەن” و سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو وەڵامى دایەوە و داواى لە سەرۆکى پەرلەمان کرد ڕێگنەدات هیچ پەرلەمانتارێک ئەو وشەیە بەکاربهێنێت.

.

دواتر سەرۆکى پەرلەمان ڕایگەیاند، لەدوێنێوە بڕیاریداوە وشەى “موزایەدە” لە پرۆتۆکۆڵ بسڕدرێتەوە، پاشان پێشەوا هەورامانى جارێکى دیکە قسەیکردەوە و هەمان قسەکانى دوبارەکردەوە، ئەوەش گرژى لێکەوتەوە.

ساتی دروستبوونی شەڕەکەى پەرلەمانی کوردستان

ساتی دروستبوونی شەڕەکەى پەرلەمانی کوردستانپەلاماری یەکتر دەدەن#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Montag, 13. Januar 2020

لەکاتى گرژییەکەدا سیپان ئامێدى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى نەوەى نوێ هەستایە سەپێ و قەڵەکەى هاویشت بۆ هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى.

.

دواى دروستبوونى گرژییەکە سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەکەى ڕاگرت.

وێنە و ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانى کوردستان بوو بە شەڕ و کۆبوونەوەکە ڕاگیرا وێنە و ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانى کوردستان بوو بە شەڕ و کۆبوونەوەکە ڕاگیرا وێنە و ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانى کوردستان بوو بە شەڕ و کۆبوونەوەکە ڕاگیرا وێنە و ڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانى کوردستان بوو بە شەڕ و کۆبوونەوەکە ڕاگیرا

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل