fbpx
Shadow Shadow

لە پێکدادانێکدا لە سەردەشت پاسدارێک کوژرا

20:40 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاسدارێکی سوپای پاسداران کوژرا.

.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئیران بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو 19ی ئابی 2019، لەسەرسنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان پێکدادان لەنێوان یەکەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداریدا دروست بووە.

.

میدیای فەرمی ئێران ناوی ئەو گرووپە چەکداریەی نەهێناوە کە ڕوبەڕووی یەکەکانی سوپای پاسداران بووەتەوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای مانگی ڕابردوو پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی دیموکراتی ئێران لە ناوچەکانی سەردەشت چەندجارێک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای پاسداران و لەبەرانبەردا تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی سەرسنوری هەرێمیان بۆردومانکرد.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل