fbpx
Shadow Shadow

دایکى لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا باسى رووداوەکە دەکات

لە پارێزگاى زیقار پۆلیسێک “دەستدرێژیى دەکاتە سەر منداڵێک”

18:31 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-بەغدا

 

لە پارێزگاى زیقار پۆلیسێک بە “دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک” تۆمەتبار دەکرێت، دواتریش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

.

ژنێکى دانیشتووى زیقار لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە جلێکى رەشى پۆشیوە و دەموچاوى شاردووەتەوە و منداڵەکەى لە تەنیشتییەوەیە، پۆلیسێک تۆمەتبار دەکات بەوەى “دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵەکەى” کە تەمەنى پێنج ساڵە.

.

لە تەنیشت منداڵەکەوە وێنەى باوکى دانراوە و بەپێی وێنەکە باوکى شەهید بووە.

.

ژنەکە دەڵێت “کوڕەکەم رفێنراوە و دەستدرێژیی کراوەتە سەر لەلایەن پۆلیسێکەوە، کە لە نزیک ماڵمان نیشتەجێیە”.

.

داواش لە وەزیرى ناوخۆ  و فەرماندەیی پۆلیسى پارێزگاکە دەکات پۆلیسەکە لەسێدارە بدەن.

.

لەسەر ئەو رووداوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى زیقار بە ناس کورد-ى راگەیاند “ئەو پۆلیسە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و دواتر رەوانەى دادگا دەکرێت”.

.

وتیشى “ئەگەر تۆمەتەکەى بەسەردا ساغ بێتەوە پۆلیسەکە بە دەرکردنى لە کارەکەى سزا دەدرێت و رەوانەى زیندان دەکرێت رەنگە ماوەى زیندانیکردنى بگاتە 10 ساڵ”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل