Shadow Shadow

لە وڵاتى کوەیتەوە شەپۆلێکى کولە ڕوو لە عێراق دەکات

16:51 سێ شه‌ممه‌ 14 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هاتنی ئەو شەپۆلە مێروەى لە جۆری کولەن و لە وڵاتی کوەیتەوە ڕوو دەکەنە وڵاتەکە.

.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەوەى ڕاگەیاندووە: “وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق چاودێری هاتنی کولە دەکات کە پێشتر ڕوی لە کوەیت کردووە، هەمو ئامادەکارییەکمان کردووە ڕوبەروی کولەکان ببینەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ڕوبکاتە ناوچەکانی چاندنی گەنم و جۆ”.

.

وتەبێژەکەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، کە هەموو دژە مێروە تایبەتەکانیان ئامادە کردووە بۆ ڕوبەروبوونەوەی ئەو کولانە، ئەگەر هاتنە نێو عێراق.

.

بەهۆى خاوى جوڵەى کولەکانەوە، پێشبینى دەکرێت بەر لەوەى ئەو کولانە بگەنە عێراق لە لایەن وڵاتى کوەیتەوە لەناوببرێن، بەڵام عێراق ئامادەکارى خۆى ئەنجامداوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل