Shadow Shadow

لە وتاری ماڵئاوایدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی گۆڕان-ى نەکرد

23:06 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارى ماڵئاوایدا و لەبەردەم وەزیرەکانى کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سوپاسى بزوتنەوەى گۆڕان-ى نەکرد و تەنها ستایشى قوباد تاڵەبانى و تیمى یەکێتى لە حکومەت کرد.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەت ئەنجامدا و وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد.

.

لەبەشێکى وتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکە کرد، ئەوانەی کە بەردەوام بوون لەگەڵیدا و ئەوانەشی کە دابڕان لەیەکتر و تەنها دوو ساڵ کاریان پێکەوە کرد.

.

هاوکات بەبێ ناوهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانى، سوپاسی تایبەتی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی کرد، کە ناوبراو لەسەر پشکی گۆڕان وەزیری دارایی بوو، بەڵام پاش دوو ساڵ بزووتنەوەکەی بەجێهێشت، بارزانی لەو بارەیەوە وتى:”سوپاسی تایبەتی کاک ڕێباز حەملان دەکەم کە لە دوای گەڕانەوەی بۆ وەزارەتەکەی کاری زۆر گرنگی ئەنجامدا و هاوکارێکی باشمان بوو”.

.

هەروەها لەبارەی کاندیدکردنەوەى قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کابینەی نوێدا لەلایەن ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتییەوە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد:”قوباد تاڵەبانی فشارى زۆری لەسەر بوو لە کابینەی ڕابردوودا و زۆر هاوکاری من بوو وەک هاوڕێیەک، هەروەها رۆڵێکى زۆر گرنگی بینی لە مەسەلەی شەفافیەتی نەوت و سیستمی بایۆمەتری، دڵنیاشم هاوکارێکی باشی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دەبێت لە کابینەی نوێدا بۆ قۆناغی داهاتووی هەرێم”.

.

هاوکات سوپاسی تایبەتی ئەو وەزیرانەی کرد کە لە کابینەکەدا وەزیری دوو وەزارەت بوون و وتی:” دەزانم زۆر ماندوو دەبوون و کارێکی سەخت بوو”.

.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، روونیکردەوە”بەغدا دەبێت تێبگات هەرێمی کوردستان هەرێمێکی فیدڕاڵییە و پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات، هەرکات ئەوە ڕوویدا، ئەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاسانی دەکرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل