fbpx
Shadow Shadow

لە هەولێر چەندین کەلوپەلی قومارکردن لە گازینۆکاندا دەستی بەسەردا گیرا [ڤیدیۆ]

14:26 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لەدوای گەڕان و پشکنین بەنێو گازینۆکانی شاری هەولێر، لە چەند گازینۆیەکدا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی قوماردا گرت.

.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی چالاکییەکەیانی بڵاوکردەوە و تیایدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانیاندا لەو گازینۆیانەدا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلدا گرتووە، کە قوماریان پێکراوە و ئەوەش کارێکی نایاساییە.

.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو “سەرجەم کەلوپەلەکان لەناو دەبەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کارە ئەنجام نەدرێتەوە”.

.

هاوکات هۆگر عەزیز داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لەهەر گازینۆ و کافتریایەکدا ئەو یارییانەیان بەدی کرد کە قوماری پێدەکرێت، ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن.

.

لەناوبردنی کەلوپەلی قومار کە لە گازینۆکانی نێو شاری هەولێر بەشێوەی قومار یاریان پێدەکرا….

Gepostet von Hawler Police am Montag, 2. Dezember 2019

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل