fbpx
Shadow Shadow

لە هەولێر “تەقە لە دوو بارەگاى یەکێتى کرا”

21:07 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە هەولێر رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە تەقە لە دوو بارەگاى یەکێتى کراوە لە هەولێر.

.

حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمشەو نزیکی کاتژمێر 8:30 لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە کە چەند چەکدارێکی نەناسراوی تێدا بووە تەقە لە هەردوو کۆمیتەی چوار و پێنجى یەکێتی کراوە لە شاری هەولێر”.

.

وتیشى “هەردوو کۆمیتەکە لەناو یەک بینادان و ئەو چەکدارانە بەشێوەیەکی ترسنۆکانە چەند تەقەیەکیان کردوە و هەڵهاتوون و فیشەکەکانیش تەنها بەر دیواری بارەگاکان کەوتوون و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە”.

.

حاجى مەسیفی باسی لەوەشکرد “ئەوانەى کە تەقەیان کردوە نازانین کێن و هیچ کەسێکیش تۆمەتبار ناکەین، بەڵام هەرکەس بێت، لایەنێکی ئاژەگێڕە و دەیەوێت بەهۆی ئەو دۆخەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دروستبووە ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بکات و کێشەکانمان لەگەڵ پارتی بباتە قۆناغیکی خراپتر”.

.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی وتیشی ” لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی هەولێر هاتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لەگەڵ ئێمەدا لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، دەبێت هەمومان کار لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەین و ئەو ڕەوشە بەردوام نەبێت”.

.

تەقەکردن لەو دوو بارەگایەى یەکێتى لە هەولێر، دواى رووداوى تەقەکردن دێت لە لقى چوارى پارتى لە سلێمانى لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە.

.

ئەو رووداوانە دواى ئەوەدێن کە رۆژى پێنج شەممە 19ى ئەیلولى 2019  لە بازگەى دێگەڵە رێگرى لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى کرا بچێتە  هەولێر، ئەوەش رەوشێکى گرژى لەنێوان پارتى و یەکێتیدا دروستکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل