fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

لە هەفتەیەکدا بەفربارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە

20:37 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی زانایانی بواری کەشناسیی عێراقی، بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەکی بەستەڵکی جەمسەری باکورەوە، شەپۆلێکی بەفربارین لەم هەفتەیەدا هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە.

،

ئەمڕۆ شەممە 8ی شوباتی 2020، نائل عەلی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسیدا، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاویکردەوە: ” بەهۆی  تێکەڵبوونی بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری باکوری زەوییەوە بە بای باکوری ڕۆژئاوا پلەکانی گەرما بە ئەندازەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە عێراق  نزمدەبێتەوە”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەفربارینەکە ئەمشەو شەممە دەستپێدەکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەمەدا بەفربارینەکە کۆتایی دێت.

،

پێشبینی ئەوەشی کردووە  ڕۆژی سێشەمە دیسانەوە بەفربارین دەستپێبکاتەوە و بەردەوام بێت تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 13ى شوبات.

،

لای خۆشیەوە سادق عەتییە، شارەزا کەشناسیی عێراقی،  ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە دیاردەیەکی دەگمەندا، ڕۆژی سێشەممە 11ی شوبات، بەفر لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای نەینەوا و ئەنبار دەبارێت، ئەگەرێکی زۆریشی هەیە لە بەغدای پایتەختدا بەفر ببارێت.

،

بەگوێرەی ماڵپەڕی  کەشناسی عەرەب، ئەو بارستە هەوا جەمسەرییە، هەموو ناوچەکانی وڵاتی شام، عێراق، دوورگەی عەرەب و کەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە،  کە پانتایەکی بە دووملیۆن کیلۆمەتر زیاتر مەزەندە دەکرێت.

،

هەروەها ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەئەندازەیەکی زۆر لە چەندین وڵاتی عەربیدا بێنەخۆارەوە و هەڕەشە لە ژیانی خەڵکی ناوچەکە بکات، بە گوێرەی پێشبنییەکانی ئەوماڵپەرە  ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما 10 پلە بێتە خوار  پلەی سفری سەدیەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل